زانایانى بوارى میوه‌جات ده‌لێن" خواردنى سێ‌و سوودێكى ته‌ندروستى گرنگ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى گرنگى و به‌سوود له بوارى ته‌ندروستیدا . به‌پێی وته‌ى زانایان سێ‌و چاڵاكى جگه‌ر به‌هێز ده‌كات و بلغه‌م فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه‌و پارێزگارى له نه‌خۆشی دڵ ده‌كات ، وه ئازارى ماسوولكه‌كانیش كه‌م ده‌كاته‌وه . هه‌روه‌ها سوودێكى گرنگى هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی جۆمگه‌كان . زانایان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد كه سێ‌و به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به ماده‌ى "په‌كتین" به‌رگرى له شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌كات . له‌لایه‌كى تریشه‌وه سێ‌و یارمه‌تى هه‌رس كردن ده‌دات ، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامین "G" ، وه توێكلى ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى یه‌كه‌ى گه‌رمى و شه‌كرى فركتۆزى تێدایه كه ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ناو خوێندا ڕێك ده‌خات .هه‌روه‌ها زانایانى ته‌ندروستى ئه‌مریكى له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشوودا ئاشكرایان كردبوو ، كه ڕۆژانه خواردنى سێ‌و رێگا له سه‌ردانیكردنمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گرێت ، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى كه سێ‌و له ماده‌یه‌كى به‌هێز پێكهاتووه ناهێلێت ڕێژه‌ى كۆلیسترۆل له له‌شدا زیادببێت . توێژه‌ران باهرام ئه‌ریماندى و مارگرێت سیتۆن له زانكۆى ویلایه‌تى فلۆریدا له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا كه ماوه‌ى ساڵێكى خایه‌ندووه ، ئاشكرایان كرد ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕۆژانه گرنگى به خواردنى سێ‌و ده‌ده‌ن ئه‌وا ئاستى كۆلیسترۆل له له‌شیاندا به پێوه‌ر‌ى چوار زیاتر كه‌مترده‌بێته‌وه ، له‌چاوى ئافره‌تانى تردا . هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تر ده‌لێت" سێ‌و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشی له‌ش ده‌دات ، ئه‌ویش به خواردنى 15 خۆله‌ك له پێش ژه‌مى نان خواردندا .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق