لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ى به شێوه‌یه‌كى ته‌واو ناخه‌ون له‌ماوه‌ى ڕۆژانى هه‌بوونى قوتابخانه‌دا ، ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره له ئاستى ڕه‌وشتیان ده‌كات و دواتریش تووشی كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بنه‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه بنكه‌ى ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌نجامیان داوه ، ده‌لێت" ئه‌و قوتابیانه‌ى له قۆناغى ئاماده‌یدان و له‌كاتى شه‌ویشدا كه‌متر له هه‌شت كاتژمێر ده‌خه‌ون و دواتریش ده‌چن بۆ قوتابخانه ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى گه‌وره په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ى كهۆلات و جگه‌ره‌كێشان و خۆكوشتن ده‌به‌ن ، وه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك كارى خوڕه‌وشت ترسناك .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ، كه نزیكه‌ى سێیه‌كى قوتابیانى ئاماده‌یی ، له‌كاتى شه‌ودا بۆ ماوه‌ى هه‌شت كاتژمێر به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ناخه‌ون ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبوون به هه‌ندێ خوڕه‌وشتى ترسناكى لێده‌كرێت ، له‌چاو ئه‌و قوتابیانه‌ى به شێوه‌یه‌كى ته‌واو ده‌خه‌ون .
ده‌زگاى نیشتیمانى بۆ نووستن ده‌لێت" پێویسته ئه‌و منداڵانه‌ى له ته‌مه‌نى نێوان 10 تا 17 ساڵیدان ، له‌كاتى شه‌ودا بۆ ماوه‌ى 8,5 تا 9,25 كاتژمێر بخه‌ون .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق