ئایفۆن 5 که‌وته بازاره‌وه
كۆمپانیاكانی چین توانیویانه مۆبایلی ئایفۆن 5 كۆپی بكه‌ن و به‌ر له ئه‌سڵه‌كه‌ی، به ساخته‌كراوی بیخه‌نه بازاڕه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند ئایفۆن 5 ناخاته بازاڕه‌وه و ته‌نیا نوسخه‌ی نوێكراوه‌ی ئایفۆن 4 بڵاو ده‌كاته‌وه، چینیه‌كان زیاتر چاوه‌ڕوان نه‌بوون و ئایفۆن 5 به ساخته‌كراوی كه‌وته بازاڕه‌كانی چینه‌وه.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه ده‌ڵێت، ئایفۆن 5ی چینی له بازاڕی فانگ چی یۆنگ له په‌كینی پایته‌خت ته‌نبا به 43 دۆلار ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام پرۆگرامه‌كانی كه‌مترن چونكه توانای كۆپیكردن و دروستكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه ئۆرجیناڵه‌كانیان نه‌بووه.
بازرگانێكی چینی له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی سكای نیوزی به‌ریتانیدا ده‌ڵێ “ئایفۆن 5، یان له كۆمپانیای ئه‌پڵ دزراوه، یان له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه و كۆمپانیا چینییه‌كان ساخته‌یان كرد و ئێستا باشترین ساخته‌ی ئه‌و ئامێره نایابه به 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له چین هه‌یه.”
بازاڕی مۆبایلی چین، هه‌موو مۆدیله پێشكه‌وتووه‌كانی مۆبایلی كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ، بله‌كبێری، نۆكیا و سامسۆنگی تێدا ده‌فرۆشرێت و مۆبایلی ساخته گه‌یشتووه زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان.
پۆلیسی شه‌نگهای له ماوه‌ی رابردوودا 5 پیاوی به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ئامێری ئایفۆن ده‌ستگیركرد و دوو كارگه‌ی دروستكردنی بێ مۆڵه‌تی دروستكردنی ئه‌و ئامێره‌ی داخست كه شاره‌زاییه‌كی زۆریان له ساخته‌كردنی ئامێره‌كانی ئه‌پڵدا هه‌بوو.
هه‌روه‌ها دووشه‌مه‌ی رابردوو پۆلیسی چین له هه‌رێمی فۆجیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌یان ئامێری ئایفۆن 5ی ساخته‌ی راگه‌یاند و به‌پێی ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاشكرای كردووه، ئه‌و ئایفۆنانه ماركه‌ی ئه‌پڵیان پێوه‌یه و دوو سیم كارت ده‌خۆن و سیستمی جی پی ئێسیان تێدایه و هه‌ر هه‌موویان ساخته‌ن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق